به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكانه‌وه نه‌خۆشێك به زیندوویی بۆ گۆڕستان ده‌پێچرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری پارانكویلا له كۆڵۆمبیا له ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌تی ته‌ندرووستی یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كان به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چن و وایانزانی مردووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه به زیندوویی له‌گۆڕ بنرێت.
به‌گوێره‌ی وێبسایتی "سێڤن نیوز"، هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی كاندیلاریۆ گۆتێرێز هێرناندزی ته‌مه‌ن 80 ساڵی له شاری بۆندیرا به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوو، كاتژمێر 7ی به‌ربه‌یان پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه مردنی ناوبراویان راگه‌یاند.
له‌مباره‌شه‌وه كچه‌كه‌ی گۆتێرێز به‌ناوی فۆنتالفۆ ده‌ڵێت: "پێیان راگه‌یاندین كه باوكم به هۆكارێكی ئاسایی مردووه، دواتر به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچی دواییه‌كه‌ی به ئێمه‌یاندا و ته‌رمه‌كه‌یان له‌ناو كیسه‌یه‌ك نا له نه‌خۆشخانه، به‌ڵام كاتێك تیمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی هاتن، پێیان راگه‌یاندین كه هێشتا له ژیان ماوه".
دوای ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی نه‌خۆشه‌كه په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشخانه‌كه‌وه ده‌كه‌ن، پزیشكه‌كان دووباره پشكنینی بۆ ده‌كه‌نه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه گۆتێرێس به راستی له ژیان ماوه. لوزنیرا گۆتێرێس، كه ده‌كاته كچی برای نه‌خۆشه‌كه ده‌ڵێت: "كاتێك ده‌ستم لێدا فرمێسك له چاوه‌كانی هاتنه خواره‌وه و بۆ ساتێكی كورت چاوه‌كانی كرده‌وه و سه‌یری منی كرد و برژانگه‌كانی لێكدا، به هه‌موویانم گوت: مامم زیندووه".
به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه گۆتێرێس به‌ڕاستی مرد.
له 19ی مانگی رابردووش‌دا له رووداوێكی هاوشێوه‌دا، له هیندستان شوانێك بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌هۆش خۆی ده‌چێت و خانه‌واده‌كه‌ی وا ده‌زانن مردووه، دوای ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌خاك سپاردنی، یه‌كێك له به‌شداربووانی رێوڕه‌سمی ناشتنه‌كه له‌كاتی له‌گۆڕنانی ئه‌و هاووڵاتییه هه‌ستی به جووڵه‌ی سه‌ری كرد و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه ته‌نیا به‌هۆی تایێكی به‌هێزه‌وه بێهۆش بووه و پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له نه‌خۆشخانه، به زیندوویی گه‌ڕایه‌وه ناو خانه‌واده‌كه‌ی.
سه‌رچاوه: لینتا رو
H.B