"ده‌نگی ژنانی عه‌ره‌ب" ده‌گاته فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك
K24 - دهۆك:
نادین له‌به‌كی، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری لوبنانی، كه به ده‌نگی ژنانی عه‌ره‌ب ناسراوه، به‌شداری له حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆكدا ده‌كات.
نادین، یه‌كه‌م كاری ده‌رهێنانی كورته فیلمێك بوو به‌ناوی كارامێل 2006 و كفرناعوم 2018، به باشترین فیلمه‌كانی لوبنان ده‌ستنیشان كراون و بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته جیهانییه‌كانی وه‌كو گۆڵدین گڵۆپ و ئه‌كادیمی ئه‌وارد ده‌ستنیشان كران.
به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 بڕياره حه‌وته‌مين فێستيڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى فيلم له دهۆك به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى كوردى و جيهانى ئاماده ده‌بن له‌وانه (سينه‌ماكار و كونسوڵى وڵاتان و سياسه‌تمه‌داران).
له رۆژى 9/9/2019 ده‌ستپێده‌كات تاكو 16/9/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت