ميران گۆرانی بۆ هه‌ولێر ده‌ڵێت
K24 - هه‌ولێر:
میران عه‌لی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (هه‌ولێر) بڵاو ده‌كاته‌وه.
نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا، تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و ئارش عوسمان ئاوازی بۆ ئاماده كردووه، ئارام سه‌ردار كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
گۆرانییه‌كه باسی هه‌ولێر ده‌كات، بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بڵاو بكرێته‌وه.
میران عه‌لی، له ساڵی 1995 له سلێمانی له دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆری هه‌یه.
ئ. م