گەنجێكی كورد لە كەلوپەلە كۆنەكان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دروست دەكات

بە خەرجیەكی كەم فڕۆكەكەی دروستكردووە
kurdistan24.net

K24 - ئیستانبوڵ     

ھەزاران گەنجی توركیا لە پێناو خستنەڕووی توانا زانستییەكانیان، بەشدارییان لە فێستیڤاڵی تەكنەلۆژیای جیھانی لە شاری ئیستانبوڵدا كرد. لەنێو بەشداربوواندا، گەنجێكی كوردی خەڵكی جۆلەمێرگ بەشداری كردووە، كە بەوە لە گەنجانی دیكە جیا دەكریاوە، بەكەلوپەلە كۆنەكان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی دروست كردووە و سەرنجی بەشداربووان و سەردانیكەرانی فێستیڤاڵەكەی بەلای خۆیدا راكێشا.

بەدران تونەر، خەڵكی جۆلەمێرگی باكووری كوردستانە بە كوردستان24ی گوت: "لە منداڵییەوە حەزم لە فڕۆكەیە، ئێستا بڕیارمدا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دروست بكەم، پارچە كۆنەكانم كۆكردەوە و فڕۆكەیەكم لێدروست كرد".

دەشڵێت: "بەراورد بە خەڵكی دیكە من بە خەرجییەكی كەم، ئەم فڕۆكەیەم دروستكردووە".

ھ.م