گۆرانيبێژێكى ئه‌مه‌ريكى به هۆى ده‌ستدرێژى سێكسييه‌وه ده‌ستگيركرا
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى فه‌ره‌نسا، كريس براون، گۆرانيبێژى ئه‌مه‌ريكايى به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌ستگيركرد.
پۆليسى پاريس، رايگه‌ياند، ئه‌و گۆرانيبێژه و دووان له ياريده‌ده‌ره‌كانى و يه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
به گوێره‌ى راپۆرته هه‌واڵييه‌كان، ژنێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵ سكاڵاى تۆمار كردووه و رايگه‌ياندووه، له 15ى ئه‌م مانگه‌دا براون ده‌ستدرێژى سێكسى كردووه‌ته سه‌ر، دواى ئه‌وه‌ى له يانه‌يه‌كى شه‌وانى نزيك له شانزه‌ليزێى پاريس يه‌كدييان بينيوه.
ژنه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، براون ئه‌وه‌ى بردووه‌ته ژوورێكى هۆتێلێك و له‌وێش ياريده‌ده‌ره‌كانى ده‌ستدرێژييان كردووه‌ته سه‌رى.
براون له 2009شدا به‌وه تۆمه‌تبار كرا، كه ده‌ستدرێژى كردووه‌ته سه‌ر ريهاناى گۆرانيبێژ، كه ئه‌و كاته هاوڕێى يه‌كدى بوون.
به‌و هۆيه‌وه، براون به پێنج ساڵ زيندانى و راوێژكارى بۆ ماوه‌ى يه‌ك ساڵ له بوارى توندوتيژى خێزانى و شه‌ش مانگ خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵايه‌تى سزا درا.
هه‌روه‌ها دادگا سزاشى به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو، كه بۆ ماوه‌ى 5 ساڵ ده‌بێت 50 پێ له ريهاناوه دوور بێت و ته‌نيا له بۆنه‌كاندا بۆى هه‌بوو، 10 پێ له ريهانا نزيك بكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه:RT
ئ.ر