فۆتۆگرافهرێكى كورد پێنجهم پيشانگهى فۆتۆگرافى له فنلهندا كردهوه
K24 – ههولێر:
ناوەندی فەرھەنگی ھونەری وڵاتانی ئیسکهندهناڤيا پێشانگهيهكى فۆتۆگرافى بۆ فۆتۆگرافهرى كوردى رۆژههڵاتى كوردستان، رەسوڵ خوڕڕەم ستارتی كردهوه.
لە ھێلسینکی پایتەختی فینلاند بە ئامادەبوونی ژمارهيهک لە ھونەرمەندان پێنجەمین پێشانگای فۆتۆگرافی رەسوڵ خوڕڕەم بە ناوەڕۆکی گۆرانی بێژانی سەر شەقام کرايهوە.
ناوبراو لە رێگای گرتنی زیاتر لە پێنج سەد وێنە بە کامێرای موبایل لە نێوان ساڵەکانی 2003 بۆ 2007 لە وڵاتانی وەک ئیتالیا، هۆڵهندا، چێک، سويد، ئیستۆنیا و فینلاند و کردنەوەی پێشانگا ھەوڵ دەدات تیشک بخاتە سەر ئاواز و موسیقا و شێوە ژیانی گۆرانی بێژانی سەر شەقام لە وڵاتانی ئهوروپا.
كەڵک وەرگرتن لە زبڵ و پاشماوەی سروشت بۆ ئامادە کردنی چوار چێوەی تابڵۆکان بە مەبەستی ژینگە پارێزی و کەڵک وەرگرتنی دووبارە لە کەل و پەلی کۆن و بە کار ھاتوو بووهتە جێگای باس و سرنجی بەشدار بوانی ئەو پێشانگایە.
پێشانگهی فۆتۆگرافی گۆرانی بێژانی سەر شەقام بە شێوەی ھاوکات و لە دوو شاری ھێلسنکی و ناوچەی پێرتون ما تا کۆتایی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.
رەسول خوڕڕەم خەڵکی شارى شنۆى رۆژهەڵات كوردستان، له ماوەی شەش ساڵ ژيانى له وڵاتی فينلەندا پێنج پێشانگاى فۆتۆگرافى و چەند فيلمى ديكیۆمێنتى له ناوەندەکانی هونەرى وڵاتی فينلەندا بەرهەمهێناوە.