گرووپێكی شانۆی كه‌ركووك یه‌كه‌می فێستیڤاڵی شه‌ره‌م شێخه
K24 – هه‌ولێر:
له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ره‌م شێخ بۆ شانۆی گه‌نجان، شانۆی خه‌ونی گرووپی شانۆی هه‌وار له كه‌ركووك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ده‌قی شانۆكه له نووسین و ده‌رهێنانی نه‌ژاد نه‌جم بوو. هه‌ریه‌ك له دارا عیزه‌دین، محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا، نه‌ژاد نه‌جم به نواندن تێیدا به‌شدار بوون و میوزیكی شانۆكه له لایه‌ن عامر مرزوك و دلێر شوانی ئاماده‌كرابوو.
گروپی شانۆی ھەوار بە ناوی ھەموو عێراق و کەرکوکەوە به‌شداری له‌و فێستیڤاڵه‌دا كردبوو.