چوارەم شاجوانی كوردستان ھەڵدەبژێردرێت

چواردە خاتوون ركابەری دەكەن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

12رۆژی دیكە بۆ جاری چوارەم شاجوانی كوردستان لە ئاھەنگێكی جەماوەری لە شاری ھەولێر ھەڵدەبژیردرێ. لە ئێستادا 14 خاتوون گەیشتوونەتە قۆناخی كۆتایی و رۆژانە سەرقاڵی چەندین راھێنانی جیاواز و تایبەتن.

كوردستان 24 سەردانی ئەو كچانەی كرد و لە نزیكەوە كاندیدەكان بۆ شاجوان و راھێنەرەكانی بەسەر كردەوە، یەك لە بەرێوبەرانی ئامادەكاری ئەو رێوڕەسمە دەڵێ "بۆ یەكەمجارە زۆربەی كچەكان لە ناوخۆی كوردستانەوە بەشدار بوونە و كچەكانیش ھەموو ھەوڵی خۆیان دەدەن بتوانن لە كاتی راھێنان پۆینتی باش بە دەست بێنن و تاجی شاجوانی لە سەر بكەن".

یەكێك لە راھێنانەكانی ئەو 14 كچەی كە پاڵێوراون بۆ شاجوانی ئەمساڵی كوردستان، گرینگترین راھێنان راوەستان و جوڵانە لەسەر ستەیج لە رێوڕەسمەكە، رەنگە جوڵەیەكی ھەڵە ریسكەیان لێ بكاتەوە خوری، راھێنەرێكی رووسی راسپێردراوە و بۆ ئەم مەبەستە رۆژانە 2 كاتژمێر بەو جۆرە سەرقاڵ دەبن، ھەر یەك لەو كچانە بەپێی مەرجەكانی بەشداربوون تەمەنیان لە نێوان 18 تا 30 ساڵە و خاوەن بڕوانامەن و ھەر یەكیان لە 3 زمان شارەزان، ھەر كامیان خۆی لە ئاستێكی باش دەبینێ و ئاواتی ئەوەیە تاجەكەی ئەمساڵی شاجوانی بكاتە سەر.

بە وتەی بەرێوبەری بە بازاڕكردنی دەستەی گشتی گەشتوگوزار زۆربەی پاڵێوراوان لە ناوخۆی كوردستانەوە بەشداریان كردوە و رێژەی بەشداری ئەمساڵ بە بەراوەرد بە ساڵانی رابردوو زۆر باشتر بووەو رۆژانە بەپێی پلان و بەرنامەی ئامادەكاران، ئەو خانمانە چەندین جۆر راھێنانیان پێدەكرێ و بە تەواوی ئامادە دەكرێن بۆ شەوی رێوڕەسمی ھەڵبژاردنی شاجوانی كوردستان.

لە مانگی 10 ئەمساڵەوە ئامادەكاری ڕێوەڕەسمی ھەڵبژاردنی چوارەم شاجوانی كوردستان دەستیپێكردووە و 107 خاتون لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان ناوی خۆیان تۆمار كردبوو بە مەرجێك جیا لە جوانی خاوەن بڕوانامە بێت و ھاوسەرگیری نەكردبێ  و ئاستی رۆشنبیری بەرز بێت. ئێستا 14 خاتون لە ركابەریدا دەبن و پێدەچێ ئە گەر پۆینتی تەواو بە دەست نەھێنن رێژەیان بگاتە 10 كەس و شەوی 20ی ئەم مانگە یەكێك لەوانە تاجی شاجوانی 2018 بكاتە سەر و ببێتە چوارەم شاجوانی كوردستان.

ھ.م