به هۆی سه‌ماكردنیه‌وه ساڵێك به‌ندی بۆ بڕایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی ده‌ركه‌وتنی به نیمچه رووتی و سه‌ماكردن له ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كانی میسردا، دادگای ئه‌و وڵاته سزای ساڵێك به‌ندكردنی به‌سه‌ر جه‌وهه‌ره‌ی سه‌ماكاردا سه‌پاند.
وه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی دادگادا هاتووه، جه‌وهه‌ره، هانی گه‌نجانی داوه بۆ "فسق و فجور".
پێشتر له شوباتی 2018دا جه‌وهه‌ره به‌وه تۆمه‌تبار كرابوو، كه به شێوه‌یه‌كی "نه‌گونجاو" و بێ ئه‌وه‌ی به‌دله‌ی تایبه‌ت به سه‌ما له‌به‌ربكات، سه‌مای كردووه.
له‌گه‌ڵ سزای به‌ندكردنیشدا، سزای كاركردن بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ماكاره رووسییه‌دا سه‌پێنراوه.