"ئێستا كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوایه‌كه‌ی مێسی هاتووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه چاوه‌ڕوانییه‌كانی نێیمار كۆتایی هات و بارسا به فه‌رمی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌ستپێكردووه و به كردار هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار به كردار خستۆته گه‌ڕ و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه نێیمار خۆی بێته‌ده‌نگ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه كۆنه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 15 ئۆگه‌ستی 2019، به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: نێیمار ئێستا كاتی تۆیه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی، به‌ڵام لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌ستپێده‌كرێت و كاتی ئه‌وه‌یه نێیمار خۆی بڕیار بدات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه لیۆنێل مێسی ئامۆژگاری نێیماری كرد بوو كه نه‌چێته ریال مه‌درید و بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.