ریال مه‌درید به زنجیره‌یه‌ك ریكۆرد یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ته‌واو كرد
یانه‌ی ریال مه‌درید به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئیسپانیۆل هێنا و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی لالیگای گرته‌ده‌ست.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، له گه‌ڕی شازده‌یه‌می لالیگا، ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنی كرد، له خوله‌كی 37 رافاییل ڤاران به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی كرد.
دواتر له خوله‌كی 79ـی گێمی دووه‌م كه‌ریم بێنزێما گۆڵی دووه‌می ریال مه‌ردیدی زیاد كرد و به 11 گۆڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی گۆڵكاران قایمتر كرد.
4 خوله‌ك دوای گۆڵه‌كه‌ی بێنزێما، فێرلاندی مێندی به‌رگریكاری ریال مه‌درید به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و ریال مه‌دریدیش به 2 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌ی برده‌وه و به كۆكردنه‌وه‌ی 34 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لوتكه‌ی لالیگای گرت.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ ریال مه‌درید بووه یه‌كه‌مین یانه 1700 سه‌ركه‌وتن له مێژووی لالیگا تۆمار بكات.
ـ بێنزێما له دوایین 6 یاری به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل 6 گۆڵی كردووه
ـ ریال مه‌درید له دوایین 15 یاری به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل 14 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
ـ زۆرترین بردنه‌وه‌كانی ریال مه‌درید له مێژووی لالیگا به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل بووه 103 یاری.
ـ بارسێلۆنا دووه‌م یانه‌یه له مێژووی لالیگا 109 یاری له ئیسپانیۆل بردۆته‌وه.
ـ ئه‌م وه‌رزه له لالیگا به‌رگریكارانی ریال مه‌درید 5 گۆڵیان كردووه: (رامۆس 3 گۆڵ) و ڤاران و كارڤاخاڵیش هه‌ریه‌كه‌یان گۆڵێكیان كردووه.