بە چەکوش و چەقۆ پشکنین بۆ خۆڕاگریی ئایفۆن دەکات

نوێترین ئایفۆن تاقی دەکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

کەسێک بە بەکارهێنانی چەکوش و چەقۆ، خۆڕاگریی بەرگی دەرەوەی ئایفۆن 11 تاقی دەکاتەوە.

سەرەتا کەسەکە چەقۆ لە پشتی ئایفۆنەکە دەدات و بە گوێرەی قسەکانی، بەرگی شووشەی ئایفۆنەکە، بە ئاسانی ناڕوشێت، دواتر خۆڕاگڕیی کامێراکان بە چووکش تاقی دەکاتەوە و بە ئاسانی دەیشکێنێت.

هەرچی شاشەی ئایفۆنەکەیە، دووجار پشکنینی بۆ دەکات و لە جاری دووەم ئەویش دەشکێنێت.

H.J