"مێسی به باشترین یاریزانی ئه‌مساڵ ده‌ستنیشان كرا"
به گوێره‌ی راپرسییه‌ك لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به زۆرینه‌ی ده‌نگ به باشترین یاریزانی ئه‌مساڵ ده‌ستنیشان كرا.
لیۆنێل مێسی بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی ESPY كه ساڵانه له شاری كالیفۆرینیای ئه‌مريكا به راپرسی ده‌رێته باشترین یاریزان وه‌رزشوانی پیاو و ئافره‌ت و چه‌ندان خه‌ڵاتی دیكه‌ش ده‌به‌خشرێت.
له‌سه‌ر ئاستی باشترین یاریزانی پیاو، لیۆنێل مێسی زیاتر له 80 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه بووه به باشترین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی 2019 هه‌ڵبژێردرا، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و كلیان مباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان پله‌ی سێیه‌می گرت، ڤان دایك به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی لیڤه‌رپوول بووه خاوه‌نی پله‌ی چواره‌م.