له ئهڵمانیا باس له مێژووی شاری ههولێر دهكرێت
K24 - ھانۆڤەر
ناوەندی کولتووری کوردی ھانۆڤەر، ئێوارەیەکی بۆ ناساندنی مێژوو کولتووری شاری ھەولێر لە شاری ھانۆڤەر سازدا. لەو ئێوارە ئاھەنگەدا دۆكیومێنتەریەك لەبارەی مێژووی ھەولێر و گۆرانی موزیک و ھەڵپەڕکێی کوردی پێشکەشکرا.
ئێوارهیهكی تایبهت به ههولێر به گۆرانییهكی محەمەد ئەحمەد ئەربیلی و لهلایهن گۆرانیبێژێكی گەنجەوه لە دوورە وڵاتەوە یادی ھەولێر دەکاتەوە.
ناوەندی کولتووری کوردی ھانۆڤەر، رێکخراوێکی کوردییە لە ئەڵمانیا و گرنگی بە مێژوو و کولتوورو ھونەری کوردی دەدات، ئەم ئێوارەیەشیان تەرخانکردبوە بۆ ناساندنی مێژووی ھەولێر بە بەشداری ژمارەیەک لە خێزانە کوردهکانی شاری ھانۆڤەر.
ھ.م