"هانده‌رانی لیڤه‌رپوول به‌هۆی گرێبه‌سته‌كه‌ی میلنه‌ر شۆك ده‌بن"
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا جه‌یمس میلنه‌ری ناوه‌راستكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول و كاپتنی دووه‌می یانه‌كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له لیڤه‌رپوول ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش هانده‌رانی یانه‌كه‌ی تووشی شۆك كردووه.
جه‌یمس میلنه‌ر له دوایین یاری یانه‌كه‌ی به لێدانی پێناڵتی له دوایین خوله‌كی یارییه‌كه گۆڵی كرد و یانه‌كه‌ی له پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ هێشته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی میلنه‌ر له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كۆتایی دێت، تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی یانه‌كه له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی هیچ گفتووگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به گرێبه‌ستێكی ئازاد و به‌خۆرایی لیڤه‌رپوول ده‌ستبه‌رداری بێت.
جه‌یمس میلنه‌ری ته‌مه‌ن 33 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی لیدز یونایتد ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر یانه‌كانی نیوكاسڵ، ئاستۆن ڤیلا و مانچێسته‌ر سیتی تاقی كردۆته‌وه، له‌وه‌ته‌ی هاوینی 2015ـه‌وه یاری بۆ لیڤه‌رپوول ده‌كات، له‌گه‌ڵ رێدز له كۆی 188 یاری، 24 گۆڵ و 39 ئاسیستی كردووه.