مێرده‌كه‌ی گازی له شوێنێكی هه‌ستیاری گرت و گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی پیاوێك له دورگه‌یه‌كی ئیندۆنیزیا گازی له شوێنێكی هه‌ستیاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت، به‌هۆی برینه سه‌خته‌كه‌ی، ئافره‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و پیاوه گازێكی كوشنده‌ی له ملی هاوسه‌ره‌كه‌ی گرتووه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی، پزیشكه‌كان نه‌یانتوانی له رزگاركردنی ژیانی ئه‌و ئافره‌ته سه‌ركه‌وتوو بن.
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "كۆمپاس" بڵاویكرده‌وه، قوربانییه‌كه خه‌ڵكی گوندی "توبوا"ی ناوچه‌ی كۆلاكای دورگه‌ی سولاوسی ئیندۆنیزیایه و، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینی ئه‌و گازه‌ی كه مێرده‌كه‌ی له ملی گرتبوو نه‌یانتوانی ژیانی له مردن رزگار بكه‌ن، ئافره‌ته‌كه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانیان توانیویانه ئه‌و پیاوه ده‌ستگیر بكه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌گوێره‌ی گوته‌ی كه‌سوكاری تۆمه‌تباره‌كه، ئه‌و پیاوه تووشی هه‌ڵچوونی ده‌روونی بووه.
H.B