چۆن دەزانی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنت لە ئاستێکی مەترسیدارە؟

ئەگەر ئەم نیشانانەت هەیە دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت

K24 – هه‌ولێر:

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەبێتە هۆی فشارخستنە سەر دەمار و چەند ئۆرگانێکی گرنگ و ئەنجامەکەشی جەڵتە و نەخۆشییە کوشندەکانی دڵ دەبێت.

سایتی پزیشکی WebMD توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرز دەبێتەوە و لەگەڵ ئەوەش دووچاری سەر ئێشەی زۆر دەبن، ئەوا ژیانیان لە مەترسیدایە.

لەو حاڵەتە مەترسیدارتریش، هەبوونی سەر ئێشە و تاریک بوون و لێڵ بوونی بینینە.

بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، 35% ئەو کەسانەی جۆرێک لە بەرزی فشاری خوێنیان هەیە، خۆیان هەستی پێناکەن و نازانن کە دڵییان تەندروستی ناسەقامگیرە چونکە تەنها ئەو کەسانەی کە فشاری خوێنیان زۆر بەرزە هەست بە سەرئێشە، ماندوویەتی و تێکچوونی بینین دەبن.

لە هەندێک حاڵەتیشدا، کەسەکە دووچاری هەناسەبڕکێ و تێکەڵبوونی خوێن بە میز دەبێت.

زۆر گرنگە پێش دژواربوونی ئەو نەخۆشییە، چارەسەر وەربگرین، پێش ئەوەی حاڵەتەکە مەترسیدار بێت و زیانمان پێبگات.

Express

H.J