"ریال مه‌درید بۆ ئیسكۆ كۆتایی هات"
به گوێره‌ی دوو سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ریال مه‌درید كاری ئیسكۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و پێشبینی ده‌كرێت له هاوینی داهاتوو له نێوان 4 یانه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
پێگه‌ی ماركا راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: ئیسكۆ به ته‌واوه‌تی له پلانی سه‌ره‌كی سۆلاری دوورخراوه‌ته‌وه، له هێڵی ناوه‌راست بژارده‌ی یه‌كه‌می سۆلاری پێكهاتوون له (كاسێمیرۆ، مۆدریچ، ڤاڵڤێردی، و تۆنی كروس و سیبایۆس)، هیچ ئه‌گه‌رێك نییه تا ئیسكۆ زیاتر له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه ده‌رفه‌تی پێ بدرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیسكۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌م دۆخه‌ی ئێستای رازی نییه، ئه‌وه‌شی نووسیوه: یارینه‌كردنی ئیسكۆ له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر لیگانیس به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، به ته‌واوه‌تی هه‌موو شتێك روون بۆته‌وه كه كاری ئیسكۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی هاتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، 4 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا ئۆفه‌ریان پێشكه‌شی ئیسكۆ كردووه كه پێكهاتوون له (مانچێسته‌ر یونایتد، مانچێسته‌ر سیتی، پاریس سانجێرمان و چێڵسی)، پێشبینی ده‌كرێت له هاوینی داهاتوو ئیسكۆ تۆڵه له ریال مه‌درید بكات و یه‌كێك له‌م یانانه هه‌ڵبژێرێت.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له هاوینی 2013 له یانه‌ی مالاگاوه به بڕی 22 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2022 كۆتایی دێت، ئیسكۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 261 یاری كردووه، 46 گۆڵ و 52 ئاسیستی هه‌یه.