عیسا بە ھونەرەكەی بەرەنگاری نەخۆشی دەبێتەوە

نەخۆشی رێگری لە كارەكانی ناكات

K24 - سلێمانی

ئیسماعیل ناسراو بە (عیسا) ئەو هونەرمەندە شێوەکارە بە هونەرەکەی بەرەنگاری نەخۆشی MS بووەتەوە.

ئیسماعیل عومەر عەلی، لە دایکبووی 1/1/1976ی گەڕەکی کارێزە وشک-ی سلێمانییە و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لە سلێمانی تەواو كردووە.

عیسا، هەمیشە لەگەڵ نەخۆشیەکەیدا جەنگاوەو دەیەوێت بە كارە ھونەرییەكانی بەسەر نەخۆشییەكەدا زاڵ بێت. ئەو ئێستا لەدەرەوەی شاری سلێمانی لە سیتەک دەژیت لەناو سرووشتی جوانی ئەو ناوچەیەدا ژیان بەسەر دەبات و بەردەوام خۆشەویستان و هاوڕێیانی سەردانی دەکەن.

لەگەڵ ئەوەی عیسا تووشی نەخۆشی MS بووە، بەڵام نەیهێشتووە ببێتە رێگر لەبەردەم کارە هونەرییەکانی بەردەوام لەگەڵ کارەكانیدا، ھاوسەرەكەی بەناوی هەنار محەمەد ساڵح، بەردەوام لەکارە هونەریی و ژیانی رۆژانەیدا پاڵپشتی دەكات.

ئەو ھونەرمەندە خاوەنی 9 پێشانگای تایبەتە بەکارە هونەرییەکانی و لەگەڵ خۆشەویستی بۆ هونەر كەسێكی ئاژەڵ دۆستە.