کەمال محەمەد بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
K24 – ههولێر:
هونەرمەند کەمال محەمەد خەریکی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ گۆرانییەکی نوێیە بەناوی نزای دایک و ئامانجی ئەوەیە "خەڵکی چیدی ئازاری یەک نەدەن".
لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 کەمال محەمەد رایگەیاند، گۆرانی نزای دایک لەلایەن ئەحمەد محەمەدی شاعیر کاری هۆنراوەی بۆ کراوە و خۆشی ئاوازی بۆ داناوە.
لەبارەی پەیامی بەرهەمە نوێکەشی گووتی: "بەرهەمەکەم باس لە ئازار دەکات و هیوادارم ئەو پەیامە بگات و خەڵک بیر بکاتەوە کە ئازاری یەک نەدەن".
کەمال محمەد یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی شاری سلێمانی و گۆرانی بۆ عەشق، نیشتیمان و ئازارەکانی رۆژانەی خەڵک گوتووە و ئێستاش لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەژی.
فۆتۆ: ئیبراهیم فەتاح
H.J