شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كولتوورە جیاوازەكان لە رانیە بەڕێوەدەچێت

ھونەر و كولتووری چەندین وڵات نمایش دەكرێت

K24 - رانیە

بڕیارە سبەی 19/9/2019، لە پاڕکی دەروازەی شاری رانیە، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕی کولتووری نەتەوە جیاوازەکان بەڕێوە بچێت.

سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری بڵاوی کردوەتەوە، لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە چەند گرووپێكی كوردستان چەندین گرووپی هونەری و کولتووری وڵاتانی دیكە بۆ ئەمساڵ بەشدار دەبن و چالاکییە هونەری و کولتوورییەکانیان نمایش دەکەن.

ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، فێستیڤاڵەكە بە بەشداری گرووپەكانی ئوردن، هیندستان، مەغریب، میسر، عێراق، مەکسیک، ئێران، خوراسان و چەندین تیپی میللی و هونەری لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک.

فێستیڤاڵی ئەمساڵ شەشەمین فێستیڤاڵە، کە سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری نەتەوە جیاوازەکان لە رانیە سازی دەکات و مەبەست لە فێستیڤاڵەکەش ئاشناکردنی هونەر و کەلتووری نەتەوە و گەلانی جیاوازە بە یەکتر.

ھ.م