ڤیدیۆ.. شوفێرێكی سه‌ركێش ژیانی سه‌رنشینه‌كانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌كارهێنه‌رانی ئه‌رده‌نی به بایه‌خه‌وه گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و شوفێره‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بێ باكانه له گیان و سه‌لامه‌تی ژیانی سه‌رنشینه‌كانی پاسێك لێده‌خوڕێت و بارێكی زۆری باركردووه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، شوفێره‌كه بارێكی زۆری له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باركردووه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی سه‌رنشینه‌كان درووست كردووه و پاسه‌كه هاوسه‌نگی له‌ده‌ستداوه.