"كریستیانۆ به‌هۆی رۆیشتنی له ریال مه‌درید په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی په‌شیمانه له‌وه‌ی ریال مه‌دریدی جێهێشتووه و په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كردووه.
رۆژنامه‌ی ABCـی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به هاوڕێیه‌كانی پێشووی ریال مه‌دریدی راگه‌یاندووه كه په‌شیمانه له‌وه‌ی یانه‌كه‌ی جێهێشتووه و په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كردووه.
كریستیانۆ لای هاورێیه‌كانی ئه‌وه‌شی دركاندووه كه ئه‌گه‌ر له ریال مه‌درید مابایه‌وه ده‌یتوانی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی 2018 و 2019ـش بباته‌وه كه له دوای كریستیانۆ هه‌ریه‌كه له مۆدریچ و مێسی خه‌ڵاته‌كه‌یان برده‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 4 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی برده‌وه، له كۆی 438 یاری 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی بۆ ریال مه‌درید كرد و له هاوینی 2018 په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد و ئه‌م وه‌رزه له كۆی 16 یاری 7 گۆڵی كردووه و ئاست و ئاماره‌كانی به‌ره‌و خراپی رۆیشتووه.