ئیسماعیل سابوور نوێترین بەرھەمی بڵاو دەکاتەوە

نوێترین بەرھەمی ھونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیسماعیل سابوور بەناوی "خانم عەرووس" بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاو کرایەە
kurdistan24.net

K24- هەولێر
نوێترین بەرھەمی ھونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیسماعیل سابوور بەناوی "خانم عەرووس" بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاو کرایەە، کە لەلایەن گرووپی میوزیکی لوڕەوە بەرھەم ھێنراوە.
سەرپەرشتیاری گرووپی میوزیکی لوڕ “نزار زێوێی” بەرھەمی (خانم عەرووس)ی بە یەکێک لە بەرھەمەکانی سیدی (خۆش ئاواز)ی گرووپی موزیکی لوڕ ناو برد و وتی: “ئەم سیدییە لە 10 تراک پێکهاتووە کە بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ بڵاوی دەکەینەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ھەموو کاری میوزیکی سیدییەکە لەلایەن گرووپی میوزیکی لوڕەوە ئەنجام دراوە و کاری تۆمارکردنیشی لە ستۆدێۆی گرووپەکە جێبەبەجێ بووە.