"باوكه جه‌لاده‌كه" دۆزرایه‌وه و سزا ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌كارهێنه‌رانی تووڕه كردووه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، پیاوێك دانیشتووه و منداڵێكی ساوا ئه‌شكه‌نجه ده‌دات، به گوێره‌ی به‌كارهێنه‌رانیش، پیاوه‌كه به زۆر ده‌یه‌وێت منداڵه‌كه پێ بگرێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی سعوودیه، ئه‌و پیاوه ناوی یوسف قهفتییه، هاووڵاتی فه‌له‌ستینییه و نیشته‌جێی ریازی پایته‌خته، خاوه‌ن چوار منداڵه و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌دواداچوونی بۆ كراوه و ده‌ستگیركراوه.
وه‌ك باسیش ده‌كه‌ن، ئێستا پیاوه‌كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه له بنه‌ڕه‌تیشدا فه‌له‌ستینییه، هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌شی له ژێر چاودێری لایه‌نی پهیوهندیداردان بۆ په‌روه‌رده‌كردنیان.
سه‌ره‌تا ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانێكی سعوودی، به‌ناوی زیاد بن سه‌عد شه‌هری بڵاوكرایه‌وه و نووسیبووی: "پێویسته ئه‌و ڤیدیۆیه بڵاوبكرێته‌وه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوونی بۆ بكات، چه‌ندین دایك و باوك هیوای منداڵێك ده‌خوازن، كه‌چی ئه‌وه‌ش به‌و جۆره ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵه ساواكه‌ی ده‌دات".
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا، ئه‌و پیاوه، داوای لێبوردن و ده‌كات و خۆی و منداڵه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون، ده‌ڵێت: "داوای لێبوردن له هه‌مووان ده‌كه‌م و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش هی ئێستا نییه، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ش ده‌بێت دایكی منداڵه‌كان جێیهێشتووین، ئه‌و كاته له ژێر كاریگه‌ریی باری ده‌روونی خراپ‌دا بوومه و ده‌مه‌ویست منداڵه‌كه سه‌رپێ بكه‌وێت".
ئ. م