محه‌مه‌د ده‌راجی سینه‌ماكاری دیاری عێراقی له كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك به‌شدار ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ده‌راجی سینه‌ماكاری دیاری عێراقی له كردنه‌وه‌ی حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك به‌شدار ده‌بێت.
ده‌راجی به فیلمی، (گه‌نجینه‌ی جه‌نگی عێراق)، كه دیمه‌نه‌كانی له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان وێنه‌گرتووه، توانی دیمه‌نێكی روونی دوای جه‌نگ له عێراق نیشان بدات.
هه‌ر له‌و فێستيڤاڵه‌دا ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى كوردى و جيهانى ئاماده ده‌بن له‌وانه (سينه‌ماكار و كونسوڵى وڵاتان و سياسه‌تمه‌داران).
به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 بڕياره حه‌وته‌مين فێستيڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى فيلم له دهۆك به‌ڕێوه‌بچێت.
ئ. م