یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیار دەكرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ لیژنەی باڵا لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەسەر دیاركردنی یەكەمین رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات.
لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ھەرێمی كوردستان، پێشتر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردبوو، كە ئەمڕۆ دووشەممە 3/6/2019، بە مەبەستی دیاركردنی یەكەمین رۆژی جەژن، لیژنەی باڵا لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كۆ دەبێتەوە و دوا بڕیار لەسەر دیاركردنی یەكەمین رۆژی جەژن دەدەن".
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەش كراوە: "لیژنەی باڵای بینینی مانگ، پشت بە راوبۆچوونی ھیچ كەس و لایهنیكی تری وڵاتان و دەزگاكانی فەلەكی نابەستێ".
ھ.م