شاجوانی 2018ی کوردستان هەڵبژێردرا
K24 – ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ 20/12/2018 مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2018، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا ( سانا) وەک شاجوانی کوردستان و هەر یەک لە (میریان) و (کارێز) وەک هاوەڵانی شاجوان هەڵبژێردران.
لەو مەراسیمەدا، دوو تیمی ناوخۆیی و بیانی هەڵسەنگاندیان بۆ شاجوانەکان دەکرد و بە چەند نمایش و پرسیارێک کاندیدانیان تاقیدەکردەوە.
لەم ساڵدا، 107 خانم بەشداریان لەو پرۆسەیدا کردبوو، 84 لەوان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا و لە کۆتایدا تەنها 14 کەسیان لێ هەڵبژێردرا.
لەو 14 خانمەش، کچێکی خەڵکی شاری هەڵەبجە بە ناوی سانا وەک شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2018 دەستنیشانکرا.
ساڵی پار، بەهۆی رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، شاجوانی کوردستان هەڵنەبژێردرا، بەڵام پێشتر شێنێ ئاکۆ وەک یەکەم شاجوان و فێنک محەمەد و ژالیا سیروان بە دووەم و سێهەم شاجوانی کوردستان هەڵبژێردرابوون.
H.J