ئه‌م هۆكارانه ناهێڵن منداڵ بسره‌وێ
K24 – هه‌ولێر:
به‌شێك له دایك و باوكان نیگه‌رانی جوڵه‌ی منداڵه‌كانیانن و پێیان وایه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانیان زۆر جووڵان، مایه‌ی نه‌نگییه و ده‌بێت منداڵه‌كانیان هاوشێوه‌ی خۆیان به ئارامی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، منداڵان وزه‌یه‌كی زۆریان تێدایه و پێویسته ئه‌و وزه‌یه به شێوه‌یه‌كی زانستیانه كۆنترۆڵ بكرێت.
توێژینه‌وه زانستییه‌كان، ده‌ریان خستووه، ئه‌و منداڵانه‌ی جووڵه‌یان زیاتره، باشتر گه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ست بكه‌ن، له لایه‌ن كه‌سوكار و ده‌وروبه‌ریانه‌وه قبوڵ كراوون.
هۆكاری زیاده جوڵه لای منداڵان
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت زۆر جووڵه‌ی هه‌یه و ناوه‌ستێت، ته‌نیا ئه‌وه بزانه هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌یه، منداڵه و منداڵیش خاوه‌نی وزه‌یه‌كی زۆره و به جوڵه ئه‌و وزه‌یه خه‌رج ده‌كات.
ئه‌گه‌ر هاتوو، جووڵه‌ی منداڵه‌كه بووه هۆی درووستبوونی كێشه له ئه‌ركه‌كانی ماڵ و قوتابخانه‌دا، پێویسته سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ره‌وشی منداڵه‌كه ببینێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌م هۆكارانه وا ده‌كه‌ن منداڵان زیاتر بزێو و به جووڵه ده‌ركه‌ون:
یه‌كه‌م: فشاری ده‌روونی:
منداڵانیش ده‌كه‌ونه ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونییه‌وه، به تایبه‌تی كاتێك منداڵێكی دیكه له خێزانه‌كه‌دا له‌دایك ده‌بێت، یان ماڵیان له گه‌ڕه‌كێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، یان هه‌ندێكجار گرژی و كێشه‌ی نێوان دایك و باوك راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی منداڵان ده‌بێت و ناھێڵێت منداڵه‌كه هه‌ست به دڵنیایی و ئارامی بكات.
دووه‌م: گرفتی ده‌رووندرووستی و ژیری:
پێویسته به‌رده‌وام چاودێری ئاستی ژیری و زیره‌كی منداڵ بكرێت و ئه‌گه‌ر منداڵ رووبه‌ڕووی فشار و نیگه‌رانی زۆر بێته‌وه، ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ك بێ جووڵه دابنیشێت و هیچ شتێك سه‌رنجی رانه‌كێشێت. هه‌ندێكجاریش جووڵه‌ی به‌رده‌وام به بێ ئه‌وه‌ی هیچ بایه‌خێك به سه‌رنجڕاكێشان بدات ده‌بێته خه‌سڵه‌تی منداڵه‌كه.
له‌و ره‌وشه‌دا سه‌ردانی پزیشك پێویسته و ده‌بێت به وردی چاودێری ره‌فتار و جوڵه‌ی منداڵه‌كه بكرێت.
سێیه‌م: بواری خۆراك:
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، مادده‌كانی پارێزگاری خۆراك له به‌سه‌رچوون، هه‌روه‌ها ره‌نگی ده‌ستكرد، ده‌بنه هۆی زیاده‌ڕۆیی جووڵه‌ی منداڵان.
ئه‌گه‌ر تێبینیت كرد، منداڵه‌كه‌ت هه‌ستیاره به هه‌ندێك خواردن پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
چواره‌م: كێشه‌ی ته‌ندرووستی جه‌سته:
هه‌ندێك نه‌خۆشی و كێشه هه‌ن، ده‌بنه هۆی زیاده‌ڕۆیی له ره‌فتار و جوڵه‌ی منداڵ، بۆ نموونه كێشه‌كانی غوده‌ی ده‌ره‌قی، یان كێشه‌كانی تایبه‌ت به كرۆمۆسۆم.
پێنجه‌م: وه‌رزش نه‌كردن:
ئه‌و منداڵانه‌ی زۆر بزۆكن و ناسره‌ون، ره‌نگه یه‌كێك له هۆكاره‌كه‌ی نه‌بوونی ده‌رفه‌ت و ژینگه‌ی پێویست بۆ جوڵه و وه‌رزش كردن بێت. باشتر وایه منداڵان فێری وه‌رزش و جوڵه بكرێن.
شه‌شه‌م: كه‌مخه‌وی:
ئه‌گه‌ر منداڵ وه‌ك پێویست نه‌خه‌وێت، جه‌سته‌ی رژێنی كۆرتیزۆڵ و ئه‌درینالین ده‌رده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به چالاكی بمێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات وزه‌ی زیاتر بێت.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
ئ.ڕ