عەدنان كەریم: مانگی ئۆكتۆبەر مانگێكی شوومە بۆ ھەڵوەرینی تەمەنی ھونەرمەند و رۆشنبیرانی سلێمانی

"با چیتر ھونەرمەند و رۆشنبیران بە کارەساتی تراژیدیا بەجێمان نەهێڵن"

K24 - سلێمانی

هونەرمەندی دیاری كورد عەدنان کەریم لەكاتی بەخاكسپاردنی تەرمی شاعیر ی کورد محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە جەنەڕاڵی پایز، بە كوردستان24ی گوت: "مانگی 10 مانگێکی شووم بووە بۆ سلێمانی و کورد، لەم مانگەدا چەندین هونەرمەند و روشنبیر و کەسایەتی و سیاسیی ئەم شارە لەم مانگەدا گەڵای عومریان وەریوە، هیوادارم کۆچی کاکە محەمەد عومەر عوسمان دوا کەسی شارەکەم بێت لێمان بڕوات".

عەدنان كەریم داواشی كرد: "بەرپرسانی سلێمانی و ھەرێمی كوردستان ئاگایان لە هونەرمەندان و شاعیران و رۆشنبیران بێت، با چیتر بە کارەساتی تراژیدیا بەجێمان نەهێڵن، چونكە ئەوان سەرمایەی گەلەكەمانن".

ھەروەھا سەرەخۆشی خۆی لە خانەوادە و کەسوکاری محەمەد عومەر عوسمان کردو  گوتی: "جەرەناڵی پایز تەنها لەئێوە نەڕۆیشت، بەڵکو  لە هەموو کورد رۆیشت بە تایبەت ئێمەی گۆرانیبێژ".

عەدنان كەریم، یەكێكە لە ھونەرمەندە ناسراوەكانی كوردستان و چەند شیعرێكی محەمەد عومەر عوسمانی كردووە بە گۆرانی.

شاعیر و نووسەر ھیوا قادر و ھونەرمەند عەدنان كەریم لەسەر گۆڕی محەمەد عومەر عوسمان باوەش پێكدا دەكەن
شاعیر و نووسەر ھیوا قادر و ھونەرمەند عەدنان كەریم لەسەر گۆڕی محەمەد عومەر عوسمان باوەش پێكدا دەكەن