توێژينه‌وه.. چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ناساندنى زمانى جه‌سته
K24 – هه‌ولێر:
به‌شى یه‌كه‌م تایبه‌ته كراوه به هه‌ڵوه‌سته‌كردن له سه‌ر زمانى جه‌سته به گشتى و ره‌هه‌نده تایبه‌ته‌كانى، له به‌شه‌كانى دیكه‌دا زمانى جه‌سته‌ى سیاسیه‌كان و لێكدانه‌وه‌ى ئاماژه‌و جوڵه و ره‌فتاره جه‌سته‌ییه‌كانیان به چه‌ند به شێك به چڕ‌و پڕى قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، سه‌ره‌تا با بزانین زمانى جه‌سته چیه؟
به‌شى یه‌كه‌م
زمانى جه‌سته:
به‌سه‌رجه‌مى ئه‌و په‌یامه ناوه‌خنیانه‌ى ناخى مرۆڤه‌كان ده‌گوترێت، كه به شێوه‌یه‌كى خۆنه‌ویستانه له ڕێگه‌ى هه‌سته‌كانه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ى به‌سه‌ر ڕووكارى ده‌ره‌وه‌ى مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌بێت و له ده‌ر ئه‌نجامدا جوڵه و بزوتنه‌وه‌یه‌كى (ناخودئاگا) به‌سه‌ر جه‌سته‌وه به‌جێده‌هێلێت، كه‌واته زمانى جه‌سته په‌یوه‌ندیه‌كى نازاره‌كیه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆرجار له‌گه‌ڵ زمانى قسه‌كردندا به‌كاردێت، به‌ڵام گرنگى ئه‌م زمانه له‌وه‌دایه كه سه‌ربه‌خۆیه له زمانى گفتزگۆكردن، ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مرۆڤ ره‌فتاره جه‌سته‌ییه‌كانى وه‌ك هاوتاى ئه‌و شتانه به‌كار ناهێنیت. له ڕێگه‌ى ده‌ربڕینه زمانه‌وانییه‌كانه‌وه ده‌یڵێت، هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆنترۆڵ كردنى ئه‌ندامه‌كانى زمانى جه‌سته له ژێر كۆنترۆڵ و سه‌ركردایه‌تى مرۆڤه‌كاندا نیه.
هه‌ر بۆیه زۆرجار ئه‌و گوفتاره زمانه‌وانیانه‌ى كه مرۆڤه‌كان ده‌ریده‌بڕن یه‌كانگیر نابێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و جوڵه و ئاماژانه‌ى به‌سه‌ر جه‌سته‌یانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه زمانى جه‌سته (درۆكردن) نازانێت و راسته‌وخۆ وێناى هه‌ست و نه‌ستى مرۆڤه‌كان ده‌كات و نهێنیه‌كانى ناخى ئاشكرا ده‌كات.
كاریگه‌رى زمانى جه‌سته له پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندى كردن‌دا
پرۆسه‌ى په‌یوه‌نديكردنى كه‌سه‌كان به شێوه‌یه‌كى گشتى له رێگاى (سێ) میكانیزمى سه‌ره‌كیه‌وه ده‌چێت به‌ڕێوه ئه‌و (سێ) میكانیزمه‌ش بریتین له :
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردن
دووه‌م:ئاواز (تۆنى) ده‌نگ
سێیه‌م:ره‌فتاره جه‌سته‌ییه‌كان
وشه‌و ده‌نگ، دوو میكانیزمن كه له پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندى كردن‌دا به (گوێ) ده‌بیسرێن و هه‌ر به‌م ئامرازه‌ش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام ره‌فتار و جوڵه جه‌سته‌ییه‌كان به چاو ده‌بینرێن و له رێگاى چاو و مێشكه‌وه لێكدانه‌وه و ئه‌نجامگیریان بۆ ده‌كرێت، كۆى گشتى ئه‌م میكانیزمه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له نه‌خشاندن و درووستكردنى كه‌سایه‌تى و گوزارشتى ناوه‌خنى و ده‌ره‌كى مرۆڤ، كه هه‌مووى به‌سه‌ر یه‌كه‌وه پێى ده‌گوترێت (پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندى كردن).
زاناى ده‌روونناسى ئه‌مریكى (ئه‌لبێرت میهرابین) ئه‌وه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه كه كۆى گشتى كاریگه‌رى په‌یوه‌ندیه‌ك (7%) له وشه‌كارى پێكهاتووه و نزیكه‌ى (38%) ى تۆنى ده‌نگ له خۆى ده‌گرێت و (55%) ى په‌یوه‌ندییه‌كانش له رێگه‌ى ئاماژه‌كانى زمانى جه‌سته‌وه ده‌بن، هه‌ر په‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته (بیر دوستل) به شێوه‌یه‌كى زانستى گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه، كاتێك كه‌سێكى ئاسایى بۆ(10) خوله‌ك یاخود (11) خوله‌ك ده‌په‌یڤێت، ئه‌وا بۆ هه‌ر رسته‌یه‌ك نزیكه‌ى (2.5) دوو چركه و نیو له كاتى پێویسته، له‌م ماوه كه‌مه‌شدا نزیكه‌ى(250000) دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار، ئاماژه به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه به‌جێده‌هێڵێت كه رووخسارى مرۆڤه‌كانیش زۆرترین رووبه‌ر ده‌بێت بۆ رووپۆشبوونى به‌م ئاماژانه.
له درێژه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌دا پرۆفیسۆر (برد هۆیس) زۆر زیاتر له هاوكێشه‌ى (میهرابین) ده‌ڕوات وپێى وایه له پێكهاته‌ى په‌یوه‌ندى كردن‌دا، ره‌گه‌زى زاره‌كى كه‌متره له (35%) و ره‌گه‌زى نازاره‌كیش زیاتره له (65%). به‌ڵام له ئاستى كردارى و داپێدانانى زانستیدا، گریمانه‌كه‌ى (میهرابین) زیاتر له هه‌مووان پشتگیرى لێكراوه و راستی بوونى سه‌لمێندراوه.
ئایا هه‌ڵسوكه‌وته جه‌سته‌ییه‌كان كلتور دیاریان ده‌كات؟ یان خواكرد و سروشتین و كلتور رۆڵ نابینێت؟
كه‌ساییه‌تیه شاره‌زاكانى سه‌ر به‌رێبازى زمانى جه‌سته (ئيكمان فزیزن ، سورنسون، ئیبزفلت) ئه‌ویش به توێژینه‌وه‌یان كردووه له‌سه‌ر كه‌سانى (نابینا و نابیسته) ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ئه‌و كه‌سانه ناتوانن له رێگه‌ى هه‌ردوو ئامرازى (بیستن و بینینه‌وه) فێرى ئه‌م ئاماژه نازاره‌كیانه ببن، بۆیه به بێ ئه‌وه‌ى تواناى بینین و بیستنیان هه‌بێت له كاتى بێزارى و دڵخۆشى و توڕه‌یى ..هتد. كاردانه‌وه‌ى جه‌سته‌ییان ده‌بێت.
هه‌ر بۆیه زاناى ئه‌ڵمانى (ئیبزفڵت) په‌ی به‌وه بردووه كه ئاماژه‌ى گریان و زه‌رده‌خه‌نه‌ى منداڵانى (نابیسته و نابینا)، له رێگه‌ى فێربوون و لاساییى كردنه‌وه فێر نه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌م ئاماژه‌یه به‌شێكه له سروشتى ئینسانى بوونى خۆیان، ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كى دیكه‌وه توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، كه هه‌ندێك له ئاماژه‌كانى جه‌سته له گشت گروپه‌كاندا بوونى هه‌یه، بۆنمونه (منداڵان) دواى ماوه‌یه‌ك له له دایكبونیان تواناى (مژین)یان ده‌بێت، ئه‌م كاره له منداڵاندا كلتور و فێكردن دیارى ناكات به ڵكو به شێوه‌یه‌كى خواكرد و سروشتى تێیاندا دروست ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه كلتور هیچ رۆڵك نابینێت له ئاراسته كردن و خوڵقاندن و ئه‌نجامدانى ره‌فتاره جه‌سته‌ییه‌كان، كه به هۆى جیاوازى كلتورى زۆر كات له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنیكى تر ده‌لاله‌تێكى زمانى جه‌سته جیاوازه، كه ئه‌مه‌ش له به‌ریه‌ككه‌وتنى دوو كه‌سى سه‌ر به دوو جوگرافیا و كلتورى جیاواز ره‌نگه ببێته دروستبوونى گرفت و كێشه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ستن، بۆنمونه به‌رزكردنه‌وه‌ى په‌نجه گه‌وره‌ى ده‌ست لاى هاوڵاتیانى (ئه‌مریكى) به واتاى (باش یان بێ خه‌مبه) دێت، له (ئێران و نه‌یجیریا) به واتاى بێزارى و سوكایه‌تى دێت، له (یۆنان) به واتاى ئاماژه كردن بۆ په‌نجه مۆركردن دێت، لاى گه‌شتیارانى گه‌ڕۆك به تایبه‌تى له (نیوزله‌ندا و به‌رازیل) به‌كاردێت بۆ (وه‌ستاندى سه‌یاره تا سه‌ریان بخات به خۆڕایى) (ئیتاڵیه‌كانیش) به واتاى ئاماژه‌ى ژماره یه‌ك به‌كاى ده‌هێنن، چه‌نده‌ها نمونه‌ى له‌م شێوه‌یه‌مان هه‌یه كه له شێونێكه‌وه بۆ شێونێكى تر و له كلتورێكه‌وه بۆ كلتورێكى تر واتاكه‌ى ده‌گۆڕێت.
بۆیه له كاتى ئه‌نجامگیرى و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زمانى جه‌سته‌ى هه‌ر كه‌سێك پێویسته پێشمه‌رجى كلتور پێش هه‌ڵسه‌نگاندن له‌به‌ر چاو بگرین.
هاوكار ره‌فیق ره‌حمان (به‌كالۆریۆس له زانسته رامیارییه‌كان)