گومان وه‌ك "باشترین بژارده" له‌سه‌ر بڕوا و ئایین ده‌كرێته كتێبێك
K24 - هه‌ولێر:
كتێبی "ئیمان و گومان" كه له‌لایه‌ن "كوردۆ شابان" نووسراوه، كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌ران و كتێبخانه‌ی كوردی و كتێبه‌كه وه‌ك بابه‌تێكی ڕه‌خنه‌یی ئایینی هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه، كوردۆ شابان گوتی: "ئه‌م كتێبه روونكردنه‌وه‌ی هیچ بابه‌تێكی زانستی نییه، به‌ڵكو لێڵكردنه و خوێنه‌ر ناچار ده‌كه‌م جارێكی دیكه به‌سه‌ر بڕواكانیدا بچێته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی لای خۆیه‌تی و له‌م كتێبه‌دا ده‌ستی ناكه‌وێ".
نووسه‌ر پێیوایه، كتێبه‌كه‌ی به‌لای هه‌ندێك له بڕوادارانه‌وه كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، له‌م باره‌یه‌شه‌وه گوتی: "ره‌نگه ئاییندارێكی پابه‌ندی ته‌واو به ده‌قه‌كان، ئه‌گه‌ر دزه بكاته ناو لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م كتێبه‌وه، له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و گومان و پرسیارانه‌ی تێیدایه، بڕیاری كافربوونم بدات، له‌كاتێكدا ته‌نیا كۆمه‌ڵێ گومانی خۆم، یان گومانی پسپۆڕانی ئاینناسم هێناوه و كۆم كردوونه‌ته‌وه. چونكه بڕوام وایه، كاتێك مرۆڤ فێری گومان ده‌بێ، فێری ئه‌وه‌یش ده‌بێ، كوێرانه شوێنی هیچ ڕێیه‌ك نه‌كه‌وێت".
یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی نووسه‌ر باسی كرد، ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌م كتێبه وای كرد، خوێنه‌ر واز له ئایین بهێنێت یان وای كرد زیاتر بڕوای به ئایینه‌كه‌ی پته‌و بێت، ئه‌وه هه‌مووی بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و نووسه‌ر هیچ یه‌كێك له‌و دوو بڕیاره‌ی پێ نه‌داوه.
كوردۆ شابان، ده‌رچووی كۆلێژی شه‌ریعه‌یه و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له بواری ئایینناسی و ره‌خنه‌ی ئایینی ده‌نووسێت و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م به‌رهه‌مێتی له چوارچێوه‌ی كتێبێكدا له‌و بواره‌دا.
ئ. م