ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایاب گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له ریزبه‌ندی كرد
له گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی كوردستان، سیروانی نوێ به بردنه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه بۆ بۆ پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستان گه‌ڕایه‌وه، سۆرانیش تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه، یانه‌ی هه‌ولێریش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به زاخۆ هێنا، یانه‌كانی دهۆك و زێره‌ڤانی بۆ چواره‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك نه‌یانتوانی تامی سه‌ركه‌وتن له‌م وه‌رزه بكه‌ن، له‌م هه‌فته‌یه 3 كارتی سوور به‌ڕووی یاریزاناندا به‌رز كرایه‌وه.
برایه‌تی 2 ـ 1 سۆران
یانه‌ی سۆران له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی برایه‌تی، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت كۆتایی هات.
له گێمی یه‌كه‌م برایه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد، دواتر له گێمی دووه‌م ژیار گۆڤه‌ند له خوله‌كی 73 گۆڵی دووه‌می بۆ برایه‌تی زیاد كرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ی سۆران له یارییه‌كه بارزان قاسم به لێدانی پێناڵتی له خوله‌كی 79 تۆماری كرد، له‌م یارییه گه‌یلان لوقمان له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م به‌هۆی كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
برایه‌تی ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌م وه‌رزه گه‌یانده 8 خاڵ و بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا سۆران به 7 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی چۆل كرد و بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی
دهۆك 2 ـ 2 زێره‌ڤانی
دهۆك له یاریگای خۆیی میوانداریی زێره‌ڤانی دراوسێی كرد یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كه‌یان كۆتایی هات، به‌مه‌ش ئه‌م دوویانه‌یه له‌م وه‌رزه دوای ئه‌نجامدانی 4 یاری هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانیوه تامی سه‌ركه‌وتن بكه‌ن.
زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 4 نازناوی خوله‌كه بووه خاوه‌نی 2 خاڵ، له به‌رامبه‌ردا دهۆك 3 خالی كۆكردۆته‌وه و له پله‌كانی دواوه دێن.
شێروانه 0 ـ 1 ده‌ربه‌ندیخان
شێروانه له بارودۆخێكی خراپ له یاریگای خۆی میوانداریی ده‌ربه‌ندیخانی كرد، یانه كه‌لارییه‌كه یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند، ئه‌مه‌ش سێیه‌مین شكستی ئه‌م یانه‌یه بوو له‌م وه‌رزه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه، هێمن رزگاری یاریزانه هه‌ڵه‌بجییه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له خوله‌كی 70 تۆماری كرد، ئه‌و یاریزانه وه‌رزی رابردوو یاری بۆ شێروانه ده‌كرد، بۆیه دوای تۆماركردنی گۆڵه‌كه ئاهه‌نگی نه‌گێرا و هانده‌رانی شێروانه‌ش چه‌پڵه‌ڕێزانیان كرد.
ده‌ربه‌ندیخان به بردنه‌وه‌ی له دێربی گه‌رمیان دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه كرد و بووه خاوه‌نی 8 خاڵ، له به‌رمبه‌ردا شێروانه ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی كۆتایی دێت.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 2 ـ 1 هه‌ندرێن
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له یاریگای خۆی میوانداریی هه‌ندرێنی هاوشاری ده‌كات، له‌م یارییه به‌هۆی توندوتیژی ناوبژیوان محه‌مه‌د شێرزاد له یانه‌ی هه‌ندرێن و فه‌رهه‌نگ وریای له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه و یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك كۆتایی هات.
دوو گۆڵه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن ره‌وا یووسف تۆمار كرا، تاكه گۆڵه‌كه‌ی هه‌ندرێنیش ئامانج ئه‌كره‌م له خوله‌كی 56 تۆماری كرد.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه خاوه‌نی 7 خاڵ و هه‌ندرێنیش له‌م دوای 3 یه‌كسانبوونی له‌سه‌ریه‌ك تووشی یه‌كه‌مین شكست هات و به كۆكردنه‌وه‌ی 3 خاڵ به‌ره‌و خانه‌كانی دواوه‌ی ریزبه‌ندی دابه‌زی.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 0 ـ 1 سیروانی نوێ
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاریگای خۆی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر به سیروانی نوێی دراوسێی دۆڕا، به‌مه‌ش سیروانی نوێ سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به 10 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرته‌وه.
هه‌رچی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی دا و به كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ك خاڵ له خانه‌كانی كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێت.
زاخۆ 1 ـ 2 هه‌ولێر
زاخۆ له یاریگای خۆی میوانداریی هه‌ولێری كرد و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌یه‌كی پایته‌ختی باشووری كوردستان دۆڕاند.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر، له رێگه‌ی دانا عوسمان و هۆگر حوسێن تۆماركران، له به‌رامبه‌ردا تاكه گۆڵه‌كه‌ی زاخۆ عه‌بدولره‌زاق حه‌یده‌ر تۆماری كرد، به‌مه‌ش هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 7 خاڵ، له به‌رامبه‌ردا زاخۆ به 4 خاڵ مایه‌وه.