ئیڤانكا به عه‌باوه
K24 – هه‌ولێر:
ئیڤانكا تره‌مپ، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی 2019ی ده‌وحه به عه‌بایه‌كی رازێندراوه به زێڕ ده‌ركه‌وت و ده‌ركه‌وتنه‌كه‌شی بووه‌ته جێی بایه‌خی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
رۆژی شه‌ممه، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی 2019ی ده‌وحه ئیڤانكا عه‌بایه‌كی مۆدێلی وڵاتانی كه‌نداوی به‌سه‌ر شانی‌دا دابوو. سه‌رشانه‌كانی به زێڕ نه‌خشێندرابوو. به‌و شێوه‌یه سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی قه‌ته‌ری كرد.
له میانی به‌شداریكردنیشی له كۆڕبه‌نده‌كه، ئیڤانكا گوتی: "دوو ملیۆن و 700 هه‌زار ئافره‌ت له 104 وڵاتی جیهاندا ناتوانن له كه‌رته‌كانی ئابووری و پیشه‌سازی شانبه‌شانی پیاوان كار بكه‌ن. له 75 وڵاتیشدا ئافره‌تان ناتوانن خانوویه‌ك به كرێ بگرن، یان شوێنێك بۆ به ناوی خۆیانه‌وه بكه‌ن".