ڤیدیۆ.. ئاسایشی ههولێر دانپێدانانی بكوژی خێزانه 5 كهسییهكهی بڵاوكردهوه
K24 - ههولێر:
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر دهقی دانپێدانانی تاوانبار فهرهیدون كهریم رهمهزان بڵاودهكاتهوه كه رۆژی 2/10/2019 خێزانێكی 5 كهسی له گوندی پیرڕهشی شاری ههولێر كوشتبوو. ئاسایشی ههولێر ئاماژهی بهوهكردووه، لێکۆڵینەوەکان لە تاوانی کوشتنی خێزانێکی پێنج کەسی گەیشتنە ئەنجامی کۆتایی و تاوانبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە
لهوبارهیهوه راگهیێنراوێكیان بڵاوكردووهتهوه و دهڵێن: "وەک لە راگەیاندراوی پێشووماندا ئاماژەمان پێدا، تاوانبار (فریدون کریم رمضان) هەستاوە بە کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان، کە نیشتەجێی گوندی (پیرڕەش)ـی شاری هەولێر بوون، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیشی، تەرمی قوربانییەکانی بەجێهێشتووە.
بەپێی دانپێدانانەکەی کە لەگەڵ ئەم راگەیاندراوەدا بڵاوکراوەتەوە، تاوانبار زیاتر لە دوو ساڵە، پهیوهندیی دراوسێیەتی لەگەڵ (بسام حسین رسوڵ) ناسراو بە (هەیسەم) هەبووە، نزیکەی مانگێکیشە ساردی کەوتبووە نێوانیان، بەڵام ئیوارەی 2/10/2019 تاوانبار بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی، ئەو خێزانەی بردووەتە پیاسەکردن، پاشان دەمەقاڵێ لە نێوان تاوانبار (فهریدون) و (هەیسەم)ـی قوربانی دروست بووە، لە ئەنجامدا تاوانبار بە چەکی کڵاشینکۆف (هەیسەم)ــی کوشتووە، پاشان دەستڕێژی لە هاوسەرەکەی هەیسەم بەناوی (سوالین محمد نزیر) کردووە، ئینجا هەر سێ منداڵەکەی (حسین 11 ساڵ، روشکا 7 ساڵ و محمد 5 ساڵ)ــی کوشتووە. بە پێی دانپێدانانی تاوانبار، سوالین هێشتا زیندوو بووە، کە تاوانبار خوێن ساردانە بە بەرد کوشتوویەتی.
ئاسایشی ههولێر ئاماژهی بهوهشداوه كه، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە رێکەوتی 3/10/2019 و تەنها یەک رۆژ دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تەرمی قوربانییەکانی دۆزیوەتەوە، هەمان رۆژیش تاوانبار دەستگیر کراوە و بەپێی رێککارە یاساییەکان لێکۆڵینەوەکان ئەنجامدراون و کهیسی تاوانبار رهوانهی دادگا کراوه.