تەواوی سوود و زیانەکانی خواردنەوەی چا بزانە

ئەگەر رۆژانە چا بخۆینەوە چ گۆڕانکارییەک لە لەشدا روودەدات؟

K24 – هه‌ولێر:

خواردنەوەی رۆژانەی چا، چەندین سوودی گرنگی لە دژایەتیکردنی دروستبوونی شێرپەنجەوە و تا پاراستنی تەندروستی دڵ هەیە.

ئانتۆنی کوری، پزیشکی پایەبەرزی نەخۆشییەکانی ئێسک و ماسوولکە و دەمارەکان، لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمەریکا دەڵێت، ئەگەر رۆژانە چا بخۆیتەوە بەشێوەیەکی تەندروست، ئەوا رۆژانە سوود بە هەموو ئەندامەکانی لەشت دەگەیەنیت.

ئەو پزیشکە چەند سوودێکی گرنگی چای دیاریکردووە:

دژی چەند جۆرێکی شێرپەنجە دەجەنگێت

تەندروستی پێست دەپارێزێت

چای بێ شەکر، کۆنتڕۆڵی شەکرە دەکات بە تایبەت دوای خواردنی ئەو خۆراکانەی بەشەکر دەوڵەمەندن

خواردنەوەی چای سەوز تەندروستی ددانەکان دەپارێزێت

رۆژانە سێ جار خواردنەوەی چا، ئارامی بە دەمارەکان دەبەخشێت و مەترسی سەر دڵ کەم دەکات

ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە

چای سەوز پێش خەوتن، یارمەتیمان دەدات خەوێکی ئاسوودە و ئارامان هەبێت

چای سەوز پرۆسەی هەرس خێرا دەکات

زیانەکانی

ئەگەر بەرێژەیەکی زۆر چا بخورێتەوە، رەنگە زیانی بۆ ئەو کەسانە هەبێت کە رێژەی ئاسن لە خوێنیان کەمە یان دووچاری کەم خوێنیی بوون.

لە کاتی نەشتەرگەری و برینداربوون، خوێنبەربوون زیاتر دەکات

تێبینی

باشترین جۆری چا ئەوانەن کە شیرین نەکراون، یاخود بە شیرینی ناخورێنەوە. هەروەها چای سەوز، زۆرترین سوودی هەیە.

 Reader's Digest

H.J