مارێك تیمساحێكی زه‌به‌لاح قووت ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له ژیانی ئاژه‌ڵاندا به‌رده‌وام رووداوی ده‌گمه‌ن و سه‌رنجڕاكێش به‌رچاو ده‌كه‌ون، ره‌نگه روویدابێت مار منداڵ یان پیاوێك قووت بدات، به‌ڵام ئه‌مجاره له رووداوێكی ده‌گمه‌نیشدا، مارێك له ئوسترالیا، تیمساحێكی زه‌به‌لاح قووت ده‌دات.
مارتن موله‌ر، كه وێنه‌كانی گرتووه باس له‌وه ده‌كات، له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌یدا بووه له نزیك چیای ئیزا، له كوینزلاندی ئوسترالی، دیمه‌نێكی ده‌گمه‌نی به‌رچاو كه‌وتووه، كه مارێك له جۆری "زه‌یتوون" تیمساحێك قووت ده‌دات، ئه‌ویش به كامێراكه‌ی وێنه‌ی ده‌گرێت و بڵاویده‌كاته‌وه.
ئه‌و جۆره ماره، به دووه‌م گه‌وره‌ترین جۆری مار داده‌نرێت له ئوسترالیا.
وێنه‌كان له په‌یجی "جیجی وایڵدلایڤ ریسكیو ئینك" بڵاوكراوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی وێبسایتی مه‌یڵ ئۆنلاینی به‌ریتانیش، دیمه‌نه‌كه بۆ به‌كارهێنه‌ران و ته‌نانه‌ت شاره‌زایانیش ده‌گمه‌نه.
ئ. م