خانمە گۆرانبێژێكی كورد ئازارەكانی ژنان دەگەیەنێتە جیھان

لە 8ی مارسدا گۆرانیەكی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوكردەوە
kurdistan24.net

K24 - ستۆكھۆڵم

هێلین ئارۆ، خانمە گۆرانیبێژی كورد، بۆ یادی رۆژی جیهانی ژنان، بە زمانی ئینگلیزی گۆرانیەكی بڵاو كردەوە و دەڵێت "دەمەوێت ھەموو جیھان دەنگی ژنانی كورد ببیستێ".

هێلین ئارۆ، خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه ‌و لە رۆژی 8ی مارس گۆرانیەكەی كە تایبەتە بە ئازار و ئازایەتی ژنانی كورد لە ستۆكھۆڵمی پایتەختی سوید بڵاو كردەوە.

ھێلین، بە كوردستان24ی گوت: "بۆیە گۆرانیەكەم بە زمانی ئینگلیزی گوت، بۆ ئەوەی ھەموو جیھان دەنگی ئێمە وەك ژنانی كورد ببیستێ، چونكە ژنانی كورد زۆر ئیش و ئازاریان بینیووە، ئێستا دەیانەوێت بەھێزەوە شۆڕش بكەن و ببینە بەشێكی سەرەكی لەناو كۆمەڵگە".

ئەو خانمە گۆرانیبێژە، پێشتر گۆرانییەكی بۆ ژنانی ئێزدی گوتووە و وەكخۆی دەڵێ "ویستم ئەو ستەمەی دەرھەق بە كچ و ژنە ئێزدییەكان كرا پیشانی جیھانی بدەم".

ھ.م