مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی مووچە دابەش دەكات

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكات.

بەگوێرەی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەت و دامەزراوانە دابەش دەكرێت:.

وەزارەتی شارەوانی                           

وەزارەتی كارەبا

وەزارەتی گواستنەوە

وەزارەتی پلان دانان

وەزارەتی كشتوكاڵ

دیوانی چاودێری دارایی

مافی مرۆڤ

ناوچەكانی دەرەوەی ھەرێم

ژینگە

دەستەی وەبەرھێنان

دەستەی دەستپاكی

كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان

دەزگای مین

ھەروەھا سبەی رۆژی سێ شەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:.

وەزارەتی پێشەسازی

وەزارەتی رۆشنبیری

وەزارەتی ئاواوەدانكردنەوە

سەرۆكایەتی ھەرێم

سەرۆكایەتی پەرلەمان

ئەنجوومەنی وەزیران