لەبارەی هواوی ئەمەریکا داوایەك لە بەریتانیا دەکات

شاندێكی واشنتن بۆ ئەم مەبەستە دەچێتە لەندەن

K24 - ھەولێر

ئەمەریكا داوا لە بەریتانیا دەكات چیدیكە ئەو تەكنەلۆژیایە بەكارنەھێنێت كە لەلایەن كۆمپانیای ھواوییەوە بەرھەمدەھێندرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان میدیاكانی ئەمەریكا، بڕیارە شاندێك لە حكومەتی ئەمەریكا بە سەردانێك روو لە بەریتانیا بكات، بۆ ئەوەی بەرپرس و كۆمپانیا بەریتانییەكان رازی بكەن، تا چیدیكە ئەو تەكنەلۆژیایە بەكارنەھێنن كە لەلایەن كۆمپانیا ھواوی چینییەوە بەرھەمدێت و تەنانەت لە یارمەتیدانی ئەو كۆمپانیایە، بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاریی تەكنەلۆژیاكەی بەشدار نەبن.

پێشبینی دەكرێت، لە كۆتایی ئەم مانگەدا بەریتانیا وەڵامی كۆتایی بە حكومەتی ئەمەریكا سەبارەت بە میكانیزمی بەكارھێنانی ئامێرەكانی ھواوی و خزمەتگوزارییەكانی ئەو كۆمپانیایە بداتەوە.

 ئەمە لەكاتێكدایە وەزارەتی بازرگانی ئەمەریكا لە مانگی ئایاری 2019 كۆمپانیای ھواوی خستە نێو لیستێكی رەشی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە و ئەمەریكا چاوەڕێ دەكات ھاوپەیمانەكانی ھەمان ھەنگاو بنێن.

ھ.م