یەدەگی عێراق لە نەوت ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای بی پی بەریتانی نوێترین داتای سەبارەت بە كەرتی وزەی جیھانی بۆ ساڵی 2019 بڵاوكردووەتەوە و دەریدەخات كە یەدەگی عێراق لە نەوتی خاو گەیشتووەتە 147 ملیار بەرمیل.
كۆمپانیاكە راشیدەگەیەنێت، كە ڤەنزوێلا لە پلەی یەكەمدا ھاتووە لە رووی خاوەندارێتی یەدەگی نەوتەوە بەجۆرێك گەیشتووەتە 303 ملیار بەرمیل.