دیداری بازرگانی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران بەڕێوەدەچێت

پەیوەندییەكان پتەوتر دەكرێن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لەچوارچێوەی پیشانگای كەلوپەلی ئێرانی لە ھەولێر دیدارێكی بازرگانی لەنێوان یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی ھەرێمی كوردستان و بازرگانە ئێرانییەكان بەڕێوەدەچێت.

ماجد جەلال، ئەندامی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "مەبەست لەو دیدارە بۆ بەھێزكردنی پەیوەندییەكانە، ھاوكات چەند گرێبەستێك لەنێوان بازرگانانی ھەولێر و تاران واژۆ دەكرێن".

دوێنێ سێشەممە 11/6/2019، بە بەشداری 280 كۆمپانیا پیشانگای كەلوپەلی ئێرانی لە ھەولێر كرایەوە.

ھ.م