ئەگەر هەیە نرخی زێڕ زۆر بەرزببێتەوە

ئابووریناسێک هۆکارێک بۆ زیادبونی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

پیتەر سکیف، ئابووریناس و سەرۆکی کۆمپانیای یۆرۆ پاسیفیک کاپیتال، رایگەیاند، ئەگەر هەیە بەهۆی رکابەری بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە مانگی 11ـی ئەمساڵ، نرخی زیڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە.

ئەو ئابووریناسە دەڵێت، ئەگەر ترەمپ سەر نەکەوێت، یان کەسێکی وەک ساندێرز ببێتە سەرۆک، ئەوا ئەگەر هەیە لەو ماوەیەدا نرخی یەک ئۆنس زێڕ بۆ زیاد لە دوو هەزار دۆلار زیاد بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی ئۆنسێک زێڕ لە ئێستادا، نزیکەی هەزار و 556 دۆلارە.

نرخی زێڕ لە ئێستادا بەهۆی رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و چین، سەقامگیریی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ئەگەر هەیە بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا نرخی ئەو کانزایە، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە.

KITCO NEWS