وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان پشتگیری كارنامەی حكوومەت دەكەن
K24 - ھەولێر
وه‌به‌هێنه‌ران و به‌ڵێنده‌رانی كوردستان پاڵپشتی كارنامه‌ی كابینەی نۆیەمی حكوومه‌تی ھەرێمی كوردستان ده‌كه‌ن و پێشیان وایه، ئه‌گه‌ر هاوكاری وه‌بەر‌هێنەره ناوخۆییه‌كان بكرێت، ئه‌وه جوڵه‌یه‌كی باش ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، داواش ده‌كه‌ن قۆرخكاری نه‌مێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به راوێژ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی ئه‌نجام بده‌ن.
كاروانی ئاوه‌دانی، هاندانی وه‌به‌هێنه‌ری ناوخۆی كاركردنی هه‌مه‌لایه‌نه له‌نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، خاڵی هه‌ره له‌پێشه‌كانی چوار ساڵی ئاینده‌ی كابينه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، هه‌رچی تایبه‌ته به وه‌به‌رهێنه‌ره ناخۆییه‌كانه به‌وپه‌ڕی ئومێده‌وه ده‌ڕوانه گه‌شه‌ی ئابووری كوردستان و باس له‌وەش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت هاوكاری وه‌به‌رهێنەران بكات گۆڕانكاریی زۆر روو ده‌دات به‌تایبه‌ت له‌رووی جوڵه‌ی ئابوور‌ییەوە.
گرنگیدان به‌كه‌رتی تایبه‌ت، داواكارییەكی سه‌ره‌كی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستانە، چونكه ئه‌وان هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌و كارنامه‌یەی كە لەبارەی ته‌واوی سێكته‌ره‌كان خڕاوه‌ته‌ڕوو، پێیانوایه له‌و رێگەوه ده‌توانرێت كاری باشتر بكرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا.
له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی قه‌یرانی داراییەوه له ساڵانی رابردوودا 3600 پڕۆژه راگیراون و حكوومه‌ت نزيكەی یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزداری به‌ڵێنده‌رانە، شاره‌زایان و پسپۆڕانی ئابووریش جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینەی نۆیەمی حكوومه‌ت به پێوست و تاكه ده‌رچه ده‌زانن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی و ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی ئابووری كوردستان له‌سەرجەم سێكته‌ره‌كاندا.
ھ.م