پێوەری ئاوی ماڵان "پارەی خەیاڵی" دەژمێرێت
K24 - سلێمانی
"هه‌ر ماڵێك پێوه‌رى ئاو نه‌به‌ستێت مانگانه 100 هه‌زار دینارى لێوه‌ره‌گیردرێت"، ئه‌مه دوا ئاگادار كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆی ھەرێمی كوردستانە بۆ هاووڵاتيان، پسووله‌ی ئاوى ماڵانیش، لە 200 هەزارەوە تا ملیۆنێک دینار و بەرەو ژوور دەست پێدەکات، پێوه‌ره‌كان ده‌بێ بڕی به‌كارهێنانی ئاو بخوێنێتەوە، به‌ڵام گومان دەکرێت هەوای ناو بۆریش بژمێرێ، په‌رله‌مان هاتووه‌ته ده‌نگ و به‌ڵێنى به‌دوا داچوون ده‌ده‌ن.
دابان محەمەد، پەرلامانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بە كوردستان24ی گوت: "چەند رۆژێكە پسولەی ئاوی ماڵان بۆ ھاووڵاتیان گەڕاوەتەوە كە بڕی پارەكە خەیاڵییە، كە لە 200 و 300 ھەزار دینارەوە دەست پێدەكات، ئەمەش زوڵمێكی گەورەیە لە خەڵك دەكرێت، بەڵگەمان بە دەستەوەیە و بە دواداچوونی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە دەكەین".
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ كار ئاسانی خۆی، كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی هاوبه‌شه‌كانی به چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت داوه. به‌رامبه‌ر به كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌كانیش كۆمپانیاكان بۆ هه‌ر پسوله‌یه‌ك بڕی 2500 دینار بۆ خۆی وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌هۆكاری زۆری هاتنه‌وه‌ی پاره‌ی به‌كارهێنانی ئاو، هاووڵاتیان پابه‌ندی پاره‌دان نه‌بوون، كۆمپانیاكانیش شێوازی به‌ستنی پێوه‌ره‌كان به هۆكاری كێشه‌كان ده‌زانن.
ديلمان جه‌لال، به‌رپرسى ته‌نكنيكى كۆمپانياى وه‌رگرتنى پاره‌ى ئاوى ماڵان بۆ كوردستان24 دەڵێ: "كێشەكە ئەوەیە كە پێوەرەكان بە خراپی بەستراون و بە ھەڵە دەخوێنێتەوە".
بەگوته‌ى كاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوبه‌رايه‌تيیه‌كانى ئاو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست له‌و پرۆسه‌یه هه‌ڵناگيرن، چونکه له‌ڕێگه‌ى دانانى ئه‌و پێوه‌رانه‌وه ده‌توانن رێگه له به‌فیڕۆدانى ئاوبگرن و هاووڵاتیان ناچار بكه‌ن به‌گوێره‌ى پێویست ئاو به‌کاربهێنن.
ھ.م