نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

K24 – هه‌ولێر:

سەرەڕای دابەزینە سەختەکەی، ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی بە رەنگی سەوز دەستی بە مامەڵەکانی کرد، بەڵام جارێکی دیکە رەوتی دابەزینی وەرگرتەوە.

لە کاتێکدا نرخی زێڕ لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژی پێنجشەممە بۆ کەمترین ئاستی سێ  مانگی رابردووی 26 دۆلاری لەدەستدا کە لە مامەڵەکانی پێشووتری نرخی ئۆنسێك زێڕ بە 1494 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرا.

ئەوەش دوای هەواڵەکانی چین دێت بەوەی لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتن، کە هانی وەبەرهێنەرانیدا دەست بە مامەڵەکردن بکەن و دەست بە فرۆشتنی زێڕ بکەن کە وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەکانی بازاڕ بەکاریان هێنابوو.

هاوکات بەشێکە دیکە لە هۆشیارییەکانی وەبەرهێنەران دەگەڕێتەوە بۆ ئەو راپۆرتانەی کە باس لە دواخستنی بەرواری واژۆکردنی رێککەوتنی بازرگانی لە نێوان پەکین و واشنتن دەکات بۆ کاتێکی نادیار.

هەروەها، لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی بەهێزی پشکەکانی ئەمەریکا بۆ ئاستی پێوانەیی زیانەکانی زێڕی قووڵتر کردەوە.

 H.J