ملیۆنێرەكان ئۆتۆمبێلە گرانبەھاكانیان لە بەریتانیا نمایش دەكەن
K24 - ھەولێر
ساڵانە لە وه‌رزی هاویندا، ملیۆنێره‌كانی جیهان كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، به ئوتۆمبێله گرانبه‌هاكانیان روو له ناوچه‌ی نایتس بێرجی به‌ریتانیا ده‌كه‌ن و به ئوتۆمبیله گرانبه‌هاكانیان به‌شداری له نمایشی سوپه‌ر كاری به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، به جۆریك كه ته‌نها له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا زیاتر له یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه تایبه‌ت به‌م نمایشه سه‌ردانی به‌ریتانیایان كردووه.
وه‌رزی نمایشكردنی ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكان له به‌ریتانیا ده‌ستیپێكردووه و هه‌موو ساڵێك له وه‌رزی هاویندا، ده‌وڵه‌مه‌ند و بزنسمانه‌كانی به‌ریتانیا و جیهان كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، به ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكانیان روو له ناوچه‌ی نایتس بێرج له شاری له‌نده‌ن ده‌كه‌ن و له‌وێدا ده‌ست به نمایشكردنی ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكانیان ده‌كه‌ن.
كۆمپانیا به‌ریتانیاییه‌كانیش تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ به‌ریتانیا، وه‌رزی نمایشكردنی ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكان به هه‌ل ده‌بینن و بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بڕی 2500 دۆلار تاوه‌كو 7000 دۆلاریان لێ وه‌رده‌گرن و له‌م رێگایه‌وه قازانجێكی باش كۆ ده‌كه‌نه‌وه.
هاشم عاریات، یەكێكە لە بەشداربووەكانی ئەو نمایشە و دەڵێ: "من ئۆتۆمبێلێكی گارانبه‌هام هه‌یه و له دۆحه‌وه له‌گه‌ڵ خۆم هێناومه‌ته به‌ریتانیا و هه‌موو دۆكیۆمێنته فه‌رمییه‌كانم راده‌ستی پۆلیسی دۆحه كرد و ئه‌وان هه‌موو شتێكان بۆ ئاماده كردم، دواتر له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان هه‌ماهه‌نگیم كرد و ئه‌وان ئۆتۆمبێله‌كه‌میان به وه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ هێنامه به‌ریتانیا".
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری حكوومه‌تی به‌ریتانیا له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا یه‌ك ملیۆن و 18 هه‌زار گه‌شتیار ته‌نیا له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌شداریكردن له‌و نمایشه سه‌ردانی به‌ریتانیان كردووه و سوودێكی باشیان به كه‌رتی گه‌شتیاری به‌ریتانیا گه‌یاندووه.
هه‌ر چه‌نده هاتنی ئه‌م گه‌شتیارانه، داهاتێكی باشی بۆ به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه و ئۆتۆمبێله ره‌نگاوره‌نگ و گرانبه‌هاكان سیمای شاریان جوانتر كردووه و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خولیای ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هایان هه‌یه رۆژانه سه‌ردانی نمایشه‌كه ده‌كه‌ن و وێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌گرن و له نزیكه‌وه ده‌بینین، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكیش له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی و ده‌نگه ده‌نگی ئۆتۆمبێله‌كان له ناو شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن ناڕازیین و حه‌زیان له ده‌نگه به‌رزه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كان نییه.
ھ.م