هواوی نوێترین بەرھەمەكانی خۆی نمایش دەكات

بە مەبەستی فڕێدانی زبڵ و خاشاک رۆبۆتێک بەرھەمدەھێندرێت

K24 - ھەولێر

کۆمپانیای هواوی بەردەوامە لە داهێنان و لە نوێترین پێشانگاش لە شاری شانگهای چەندین بەرهەمی نوێی خۆی نمایشکرد، داهێنانی مەزەربۆردێکی نوێ بۆ کۆمپیوتەر و لاپتۆپ یەکێک بوو لە بەرهەمە نوێیەکانی، هاوکات داهێنانیکیشی کردووە بۆ بەکارھێنەران کە لە رێگەی کامێرای مۆبایلی هۆشمەندەوە دەستنیشانی کێشەی چاو مرۆڤ بکات. بۆ چارەسەری فڕێدانی زبڵ و خاشاکیش رۆبۆتێکی بەرهەمهێناوە کە جۆرەکانی خاشاک لە یەکدی جیا دەکاتەوە.

کۆمپانیای هوواوی چینی چەندین بەرهەمی نوێی لە پێشانگای ساڵانەی هواوی کۆنێکت لە شاری شانگهای چین نمایشکرد.

یەکێک لە بەرهەمەکانی هواوی مەزەربۆردی کونپێنگە، کە بە سیستمی کونپێنگ لە لایەن هواویەوە پەرەی پێدراوە، دەتوانرێت لەسەر ئامێری کۆمپیوتەر و لاپتۆپ بە شێویەکی سەربەخۆ سوودی لێوەبگیرێت، ئاستی ئەو مەزەر بۆردە 25% زیادکراوە، و رێژەی شکستی 15% کەمکراوەتەوە.

ما هایشو، سەرۆکی یەکەی کاروباری کۆمپیوتەری زیرەک لە کۆمپانیای هواوی رایگەیاند: "ئەو مەزەربۆردە سەرەکییانەی کونپێنگ بە تەواوی کراوەیە لەبەردەم هاوبەشەکانمان، کە دەتوانن پەرە بە خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانی کۆمپیوتەر بدەین. ئەوەش بەهۆی بەهێزی توانای ئەو مەزەربۆردە سەرەکییەی کونپێنگ".

هاوکات ھەژماری تایبەت بۆ چارەسەری تەندروستی منداڵان، پڕۆگرامێکە لە لایەن هواویەوە پەرەپێدراوە، تێیدا پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستێت، کە بە کامێرای پێشەوەی مۆبایلی هۆشمەند بەستراوە، بەهۆی تەکنیک بە وردبوونەوە لە چاوی منداڵ کێشەکەی دەستنیشان دەکات.

وبن، شارەزای تەکنەلۆجیا دەڵێ: "به‌م خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌ هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی كه‌ زانیاری تەواوی لەسه‌ر ته‌ندروستی و پزیکشی نییە ده‌توانێت کێشەی چاوی منداڵەکانیان دەستنیشان بکەن، 19 ملیۆن منداڵ کێشەی چاویان هەیە، هەروەها ئەو بەرهەمە نوێیەمان دەتوانێت یارمەتییەکی زۆری خەڵک بدات".

کێشەیەکی دیکە کە بەرۆکی جیهانی گرتووە، فڕێدانی خاشاکە. بۆ ئەوەش هوواوی رۆبۆتێکی بەرهەمهێناوە، دەتوانێت بە خێرایی جۆرەکانی خاشاک لە یەکدی جیا بکاتەوە و کۆیان بکاتەوە.

کۆمپانای هواوی چینی بەردەوام لە کێبڕکێدایە له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه‌ی كه‌رتی ته‌كنه‌لۆژیا، به‌ مه‌به‌ستی داهێنان و وەبەرهێنان نوێ له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێكانیدا.

ھ.م