ترەمپ ھەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی ئەوروپا دەكات

"ئەگەر نەگەینە رێككەوتن ھەڵوێستی دیكەمان دەبێت"

K24 - ھەولێر

ترەمپ رایگەیاندووە، ئەگەر بێت و لەگەڵ ئەوروپا نەگەنە رێككەوتنی كۆتایی، ئەوەی خوێندنەوەیەكی جددی بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی ئەوروپا دەكەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆڕبەندی ئابووری جیھانی داڤۆس ئاماژەی بەوەداوە، ھەرچەندە گفتوگۆی زۆر باشی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا ئەنجامداوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بێت و نەگەنە رێككەوتن، ئەوە خوێندنەوەیەكی جددی بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێل دەكەن.

ترەمپ، گوتیشی: "ئێمە پێشبینی ئەوە دەكەین كە لەگەڵ ئەوروپا بگەینە رێككەوتنی كۆتایی، بەڵام ئەگەر ئەوان ویستی ئەنجامدانی ئەو رێككەوتنەیان نەبێت، ئەوە ھەڵوێستێكی دیكەیان بەرامبەریان دەبێت و دەستبەجێ خوێندنەوە بۆ ئەو بابەتە دەكەن.

پێشووتر رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی بەوەداوە كە ئیدارەی ترەمپ ھەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی %25 دەكات لەسەر ھاوردەكانی ئۆتۆمبێل لە ئەورپاوە.

ھ.م