ههرێمی كوردستان وهڵامی هاوشێوهی بڕیارێكی ئێرانی دایهوه
K24 – سلێمانی:
دوای ئەوەی ئێران ڤیزای وڵاتەکەی بۆ ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کردە بێبەرامبەر، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بۆ ئاسانکاری زیاتر بۆ گەشتیاران بڕیاری دا ئەو بڕە پارەیەی کە لە کاتی ھاتنی گەشتیاران وەردەگیرا ھەڵبگرێت.
ئەم بڕیارە کاریگەری دیاری لەسەر بوارەکانی ئابووری و گەشتیاری لە نێوان ههرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران درووست کردووە.
ھاتووچۆی گەشتیاری لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بە تایبەت بە ئاراستەی گەشتکردن بۆ ئێران زیادی کردووە.
له ههرێمی كوردستانهوه ژمارهیهك له ھاووڵاتیان بە مەبەستی گەشتیاری و چارەسەری نەخۆشی سەردانی ئێران دەکەن. لە ھەرێمی کوردستانیش چەندین کۆمپانیای گەشتیاری ھەیە کە راستەخۆ گەشتیاران لە ئیرانەوە دەھێننە ھەرێمی کوردستان.
مانگی رابردوو ئێران لە رێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لابردنی ئەو بڕە پارەیەی لە ھاووڵاتیانی عێراق لە بری ڤیزا وەردەگیرا، ھاوکات مەرج و رێنماییەکانیش بۆ سەردانی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ ئێران رێکدەخرێنەوە.